بڵاوکراوەی ڕۆژنامەوانی: بڕیاری سیاسی، بەسەر بڕیاری دادگادا زاڵکرا
لەبەرامبەر جێبەجێنەکردنی دادپەروەری لە کەیسی زیندانیانی بادیناندا، تیمی کوردستانی عێراقی سەرکۆنەی دوا بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەولێر دەکات
٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١
وێنەکان: گوھدار زێباری، ھاریوان عیسا، ئەیاز کەرەم، ئومێد بەڕوشکی، شڤان سەعید، قارەمان شوکری و شێروان شێروانی
لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١دا، دادگای پێداچوونەوە هەولێر دوا بڕیاری پەسەندکردنی سزای نادادپەروەرانەی پێنج لە ڕۆژنامەوان و چالاکوانانی بادینانی بەناوەکانی: شێروان شێروانی، گوهدار زێنباری، ئەیاز کەرەم، شڤان سەعید و هاریوان عیسا-ی ڕاگەیاند
بڕیاری پەسەندکردنی سزای ٦ ساڵ زیندانیکردنی ئەو زیندانیانەی بادینان لەلایەن دادگای پێداچوونەوە، نیگەرانییەکانی زۆرێک لە ڕێکخراو و دامەزراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکانی سەبارەت بەم کەیسە سەلماند، کە: بڕیاری سیاسی زاڵە بەسەر بڕیاری دادگاکانی هەرێمی کوردستانی عێراقدا