دەمانەوێت کونسولخانە و ڕێکخراوە نیودەوڵەتییەکان لە ڕۆژی دانیشتنی دادگا ئامادەبن بۆ بەرگری کردن لە مافی زیندانیان

خانەوادەی سلێمان کەمال، یەکێک لە زیندانیانی بادینان کە لە مانگی تەمووزدا دادگایی دەکرێت، دەربارەی بارودۆخیان و دادگایی کردنی سلێمان کەمال دەدوێن

خانەوادەی سلێمان کەمال: لەلای چەپەوە ئامەد. گۆڤەند لە تەنیشت ئامەدەوە دانیشتووە و فاطمە، خێزانی سلێمان کەمال لە تەنیشت گۆڤەندە. ئاڤێستا لە لای ڕاست دانیشتووە

خانەوادەی سلێمان کەمال: لەلای چەپەوە ئامەد. گۆڤەند لە تەنیشت ئامەدەوە دانیشتووە و فاطمە، خێزانی سلێمان کەمال لە تەنیشت گۆڤەندە. ئاڤێستا لە لای ڕاست دانیشتووە

لە مانگی حوزەریراندا، (٩)  ڕۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی دادگایی دەکرێن لەبەرامبەر چەند تۆمەتێکی بێ بنەما و نا ڕەوادا. ئەندامانی خێزانی هەر یەک لەم ڕۆژنامەنووس و چالاکوانە دەست بەسەرکراوانە هیوا خوازن کە بتوانن دادگاییکردنێکی دادپەروەرانە ببین و ئازاد بکرێن. یەکێک لەو چالاکوانانە (سلێمان کمال سلێمان)ە، ئەو باوکی چوار مناڵە و هاوسەری (فاطمە حاجی)یە. کوڕە گەورەی سلێمان، (ئامەد) بە (سی پی تی) ڕاگەیاند کە باوکی لە (٦)ی ئەیلولی (٢٠٢٠) ەوە ڕفیندراوە و دەست بەسەر کراوە. هەوەرها (ئامەد) وتیشی کە باوکی بە شێوازیکی نا دادپەروەرانە  تۆمەتبار کراوە بەوەی کە چالاکی دژی حکومەت ئەنجامداوە بۆ پارتێکی سیاسی: '' باوکم لەگەڵ کۆمەڵیک هاوڕێی لە پارتێکی سیاسی کاریان دەکرد بە ناوی (هاوپەیمانی بۆ دیموکراتی و دادپەروەری)''

(ئامەد) بڕوای وابوو کە باوکی بۆ ئەوە دەست بەسەرکراوە چونکە کاری بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان نەکردووە، کە بریتیە لە یەکێک لە پارتە دەسەڵاتدارەکانی کوردستانی عێراق. لە کاتی خۆپیشاندان لە دژی گەندەڵییەکانی حکومەت، هێزەکانی ئاسایش بە باوکی (ئامەد)یان وتووە:''ئەگەر ئەو لایەنگری پارتی دیموکراتی کوردستان نەبێت ئەوا پیویستە بروات لە سلێمانی نیشتەجی بێت، وەک ئاماژەیەک کە پێویستە باوکی ئامەد باربکات. (ئامەد) وتی: '' لە بادینان  زۆر زەحمەتە بتوانی بەرەنگاری پارتی دیموکراتی کوردستان بیتەوە- کەس ناتوانێت ڕوبەڕیان بێتەوە،''

سەلمێنەری وتەکانی (ئامەد) ڕوداوەکانی ڕۆژی دادگایکردنەکەی ١٥،١٦ شوبات بوو دژی پینج چالاکوانە مەدەنیەکانی تری بادینان: شێروان شێروانی، گوهدار زیباری، ئەیاز کەرەم، شڤان سعید هەروەها ھاریوان عیسا، هەموو ئەوانەی سزای ٦ ساڵ زیندانی کردنیان بەسەردا سەپیندرا. ئەم دانیشتنی دادگایانە و سزاکانیان ئاماژەیەکی ڕوونن کە هەر کەس بیەوێت  چالاکی ئەنجام بدات یاخود قسە دژی نادادپەروەری و گەندەڵی حکومەت بکات بە توندی سزا دەدرێت. فاطمە، خیزانی سلێمان، بە (سی پی تی) ڕاگەیاند کە ترسی ئەوەی هەیە چارەنوسی سلێمانیش وەک ئەو پێنج زیندانی کراوانەی لێبێت کە ٦ ساڵ زیندانی کردنیان بەسەردا سەپێندرا

لە ناو زیندان، سلێمان مانگرتن لە خواردنی ڕاگەیاند لەگەڵ هەندێک لە هاوەڵە زیندانیکراوەکانی، بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین دژی ئەم زیندانی کردنە نادادپەروەرانە. بەهۆی ئەوەی (ئامەد) دەیتوانی لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە پەیوەندی بە باوکیەوە بکات، نیگەرانبوو سەبارەت بەم مانگرتنەی باوکی لە خواردن. (ئامەد) بە (سی پی تی) ڕاگەیاند کە باوکی جارێک پەیوەندی پێوەکردووە و (ئامەد) دەربارەی مانگرتن لە خواردنەوە لێی پرسیوە. لە وەڵامدا باوکی  (ئامەد) وتی:'' ئەوە گرنگ نیە کە ئێمە مانمان لە خواردن گرتبێت لە کاتیکدا کە ئەوان خواردنمان پێنەدەن

لەوکاتەوەی سلێمان دەست بەسەر کراوە لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٠، (ئامەد) لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ توانیویەتی باوکی ببینێت. ئاسایش تەنها ڕێگەیان بە (ئامەد)ی کوڕی داوە کە سەردانی بکات بۆ ئەوەی شایەتی ئەوە بدات کە باوکی هیشتا لە ژیاندا ماوە. (ئامەد) بە ( سی پی تی) وت کە ئاسایش  وتوویەتی: '' ئەمە یەکەم و کۆتا جار دەبێت کە بتوانی باوکت ببینیت.'' کاتێک یەکتریان بینیبوو، هەستی بە باوکی کردووە کە بەدەست خراپی و کەمی خۆراکەوە دەناڵینێت. "جەستەی بە تەواوی بێهێز بووە. لە یەکەم چاوپێکەوتنی من و باوکمدا لەو کاتەوەی کە دەست بەسەر کرابوو ٥بۆ ٦ ئەفسەری ئاسایش لەسەر سەرمان وەستابوون و چاودێری گفتوگۆی نێوانیان دەکردین

هەرچەندە سلێمانی باوکی (ئامەد) تا ئێستا هیچ تاوانێکی ئەنجام نەداوە، بەڵام هەرڕووبەڕووی دادگا کراوەتەوە بەهۆی ئازادی ڕادەربڕینەوە. (ئامەد) بەسەرهاتێکی تری بۆ (سی پی تی) گێڕایەوە، '' ڕۆژێک لە پەرلەمانی کوردستانی عێراق، ئەندامێکی پەرلەمان کە ئەندامی لیژنەی مافەکانی مرۆڤ بوو پێی وتم :

''باوکت ئاژاوەگێڕە.'' منیش پێم وت کە باوکم پیشمەرگە بووە. چۆن دەبێت ئەو ئاژاوەگێڕبێت لە کاتێکدا ئەو دەیەوێت گۆڕانکاری بکات لەو هەموو توندوتیژییەی کە هەیە

لە ٧ی شوباتی ٢٠٢١، ئەندامانی خێزانی زیندانیانی بادینان گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر بۆ ئەوەی چاویان بە ئەندامانی ڕێکخراوەکە بکەوێت بە مەبەستی بەرگریکردن لە مافی خۆشەویستانیان. هەندێک لە خیزانەکان لە شارۆچکە دورەکانەوە هاتبوون. خیزانەکەی سلێمان لە ئاکرێوە هاتبوون بۆ ئەوەی بە هاوبەشی لەگەڵ هەر ٧٠ ئەندامی خێزانەکانی تر بەژداری بکەن بۆ هەمان مەبەست. کچەکەی سلێمان ئاڤێستا یەکێک بوو لە ئەندامی خیزانانی بەشدار لە گردبونەوەکەی بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان. ئاڤێستا ئێستا تەمەنی ١٣ ساڵە. لەوکاتەوەی باوکی دەست بەسەرکراوە دوچاری خەم و دڵەڕاوکێ و شۆک بۆتەوە. کاتێک چوو بۆ بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی باوکی، لەگەڵ براکەی (ئامەد) دەست بەسەر کرا. لە هەمان کاتدا چەندین ئەندامی خیزانەکانی تریش دەست بەسەرکران

ئەندامانی خێزانی زیندانیانی بادینان چوون بۆ ئەوەی داوای هاوکاری بکەن لە ڕێکخراوی یونامی سەبارەت بەو زیانانەی لێیان کەوت لە کاتی پراکتیزەکردنی ئازادی ڕادەربڕین. ئەوان لەوە تێنەگەیشتن بۆچی هیچ کەسێک لە ئەندامانی یونامی نەهاتنە دەرەوە لە کاتێکدا  هێزەکانی ئاسایش خەریکی دەست بەسەر کردنییان بوون لە بەردەم کامێراکانی چاودێری و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن

خێزانەکەی سلێمان خەریکی خۆ ئامادەکردنن بۆ ئەو ڕۆژەی کە باوکیان دانیشتنی دادگای هەیە لە مانگی حوزەیراندا. کاتێک ( سی پی تی) قسەی لەگەڵ (ئامەد) کرد سەبارەت بە دانیشتنی دادگاکە، (ئامەد) قسەکانی بە بانگهێشتکردنی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کۆتایی پێ هێنا و وتی:

'' ئێمە دەمانەوێت کونسوڵخانە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڕۆژی دانیشتنی دادگا ئامادەبن بۆ بەرگریکردن لە مافی زیندانیان

cptik