دادگایی ٩ لە چالاکوانەکانی بادینان

دادگاکانی هەرێمی کوردستان چالاکوانەکانی بادینان بەوە تۆمەتبار دەکەن کە سیخوڕیان بۆ وڵاتانی بیانی کردووە

پوختە

لە ڕێکەوتی ١٢ و ١٣ تەمموز ٢٠٢١، دوو  دانیشتنی دادگا بەڕێوەچوو تایبەت بە چالاکوانانی بادینان: مەسعود عەلی، شێروان تەها،کارگەر عەباس، بەندەوار ئەیوب، سلیمان کەمال، سلێمان موسا، فرسەت ئەحمد، جەمال خەلیل و عامر خالید. هەریەک لە ٩ زیندانی کراوەکان لەلایەن هێزەکانی ئاسایش دەستبەسەرکران لە درێژەی هەوڵەکان بۆ بەرتەسککردنەوەی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە ساڵی (٢٠٢٠). زیندانیەکان بۆ ماوەی نزیکەی یەک ساڵ چاوەڕێی دادگایی کردن بوون

لە دوایین دادگایی لە مانگی تەممووز، زیندانی کراوانی بادینان بەوە تاوانبار کران کە ئاسایشی ناوخۆیان خستۆتە مەترسییەوە هەروەها کاری سیخوریان ئەنجام داوە بە هۆی ئەوەی کە پەیوەندیان لەگەڵ کونسوڵخانەکانی ئەمریکا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەغداد، هەروەها حکومەتی عێراقی فیدراڵدا هەبووە. ئەندامانی تیمی کوردستانی عێڕاقی (CPT) چاودێری ئەو دادگاییانەی کردووە، هەردوکیان بۆ مانگی ئەیلول دواخراون

تیمی کوردستانی عێڕاقی (CPT)  زۆرنیگەرانە سەبارەت بە هەردوو پرۆسەی دادگایی کردنەکە، بە هۆی ئەوەی تا ئێستا هیچ جۆرە بەڵگەیەکی باوەڕپێکراو نەخراوەتە ڕوو کە پاڵپشتبن بۆ ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ (٩) زیندانیکراوەکانی بادینان. هەموو ئەو بەڵگانەی کە تا ئێستا لە دژی چالاکوانەکان بەکارهاتوون بە پشت بەستن بە گەواهی دانی گەواهیدەرێکی نەناسراو بووە کە لە هیج کام لە دانیشتنەکانی دادگادا ئامادەنەبووە. تا ئیستا هیچ بەڵگەیەک بەردەست نیە کە بیسەلمێنێت ئەو گەواهیدەرە بوونی هەیە یاخود ئەو گەواهیدەرە هەریەک لە (٩) زیندانیکراوەکەی بادینان دەناسێت. سەرەڕای کەمی بەڵگەی بەردەست لە لایەن ئەو گەواهیدەرە نەناسراوەوە، جێگەی نیگەرانیە کە تۆمەتبارکراوەکان تۆمەتی سیخوڕی کردنیان بدرێتە پاڵ بەهۆی ئەنجامدانی کۆبونەوەیان لەگەڵ کونسولخانەکان و نێردەی وڵاتان. هەر لە سەرتاوە زیندانیان ڕێگەیان پێنەدراوە کە پاریزەری یاساییان هەبێت، ئەمەش وایکردووە کە نەتوانن  بەڵگەی پیویست بخەنە بەردەست بۆ بەرگریکردن لە خۆیان

دادگاییەکانی ئەم دواییانە بەشێکن لە هەوڵێکی بەرفراوانتر بۆ بەرتەسککردنەوەی ئازادی ڕادەربڕین کە لە لایەن پارتی دیموکراتی کورستانەوە ئەنجام دەدرێت لە کوردستانی عێراق. لە ئابی ٢٠٢٠ەوە، نزیکەی (٧٦) ڕۆژنامەوان، چالاکی مەدەنی و مامۆستا لە سنوری بادینان دەستگیرکراون لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە و لە هەولێر زیندانی کراون.  شێروان شێروانی، گوهدار زێباری، ئەیاز کرم، شڤان سەعید و هاریوان عیسا یەکێک بوون لەوانەی کە هەر لە زوێکەوە کەوتنە بەر لێشاوی ئەم سەرکوتکردنە، هەموو ئەوانە بە سیخوڕیکردن و تێکدانی سەقامگیری و ئاسایشی ناوخۆ تۆمەتبارکران لە (١٦ی شوبات). ئەم (٥) ڕۆژنامە نووس و چالاکوانی مافە مەدەنییەکان تۆمەتبارکران بە سیخوڕی کردن بەهۆی گفتوگۆکردنیان لەگەڵ نوێنەری گشتی کونسوڵخانەی ئەمریکا، نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان. ئێستا بە هەمان شێوە (٩) زیندانیکراوەکەی بادینان هەمان تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆکونسوڵخانە نێودەڵەتییەکان و دەزگا حکومییەکانیان دراوەتە پاڵ

ئەم ڕاپۆرتە  کۆنوسی دانیشتنی دادگاییەکان دەخاتەڕوو لەگەڵ ڕیزبەندی کاتی بەڕێوەچونی دانیشتنەکان

تۆماری دادگاییکردنی چالاکوانەکانی بادینان

cptik