KRG employees go on Hunger Strike over unpaid wages

Today, CPT met with teachers, civil activists, journalists, and government employees who have been on a hunger strike for six days.

Since 2014, the Iraqi Kurdistan Government has not regularly paid the salaries of government employees, resulting in 21 monthly salaries not being paid and 47 have been paid partially. The strikers expressed that their demands go beyond just salaries—these are basic rights for every employee. They are asking for their work to be respected.

One striker mentioned that this financial crisis affects everyone in Iraqi Kurdistan, not just them. Over the last ten years, government employees have engaged in numerous forms of non-violent direct action, such as this hunger strike, trying to address this issue.

CPT supports the strikers in demanding their right to fair wages paid on time and urges the Iraqi Kurdistan Government to respond and address the strikers' demands.

تیمی کوردستانی عێراقی CPT سەردانی مامۆستایان، چالاکوانان، رۆژنامونوسان وفەرمانبەرانی حکومی کرد کە ئەمڕۆ شەشەمین رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە.

مووچەی فەرمانەرانی میری هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٤وە دوادەکەوێت، فەرمانبەرانی حکومی سەرجەم ٢١ موچەیان لە ساڵی ٢٠١٤ وە تا وەکوو ئێستا وەرنەگرتوە. ٤٧ موچەشیان بە لێبڕین و پاشەکەوتەوە وەرگرتووە.

مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو بە CPTیان ڕاگەیاند ئەوان داوای مافە ڕەواکانی خۆیان دەکەن و داواکارن کار و ماندووبونیان رێزی لێبگیرێت و ئەوەی کە داوای دەکەن تەنها وەرگرتنی موچەکانیان نییە.

یەکێك لە فەرمانبەرانی مانگرتوو بە تیمەکەمانی گوت " قەیرانی ئابوری لە هەرێمی کوردستان، بە تەنها کاریگەری لەسەر ژیانی ئەوان نەبووە بەڵکو کاریگەری کردوەتە سەر ژیانی تاک بە تاکی خەڵکی کوردستان."

لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا مامۆستایان و فەرمانبەرانی حکومی چەندەها ڕێکاریان گرتوەتە بەر بۆ ئەوەی بە شێوازێکی ئاشتیخوازانە داوای مافەکانیان بکەن، و مانگرتن لە خواردن یەکێک لەم رێکارانە بووە.

ئێمە پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمان بۆ فەرمانبەرانی میری لە داواکردن و دەستەبەر کردنی مافەکانی خۆیان ڕادەگەیەنین و داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بەدەم داواکاری فەرمانبەرانەوە بچێت و داواکاریەکانیان جێبەجێ بکات.

cptik